‌ڤیدیۆ.. ئه‌تله‌تیك بیلباو له‌ ڕیاڵ مه‌ردیدی‌ برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-


یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیك بیلباو شكستی‌ به‌ ڕیاڵ مه‌درید هێنا وگه‌یشته‌ یاری‌ كۆتایی جامی‌ سوپه‌ری‌ ئیسپانیا.

له‌ یاری‌ پێش كۆتایی جامی‌ سوپه‌ری‌ ئیسپانیا ڕیاڵ مه‌درید میوانداری‌ بیلباوی‌ كرد ، یارییه‌كه‌ 2-1 له‌ سودی‌ بیلباو كۆتاییهات.

گۆڵه‌كانی‌ بیلباو ڕه‌ول گارسیا له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 18 و38 تۆماری كردن و تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌دریدیش كه‌ریم بنزیمه‌ له‌خولكی‌ 73 تۆماری‌ كرد .

به‌و شێوه‌یه‌ بیلباو گه‌یشته‌ یاری‌ كۆتایی وڕووبه‌ڕووی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌بێته‌وه‌.


AM:01:09:15/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری