ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس له جه‌نه‌واى برده‌وه و گه‌یشته قۆناغى چاره‌كى كۆتایی جامى ئیتاڵیا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى یۆڤانتۆس به زه‌حمه‌ت وبه سێ گۆڵ به‌رانبه‌ر به دوو گۆڵ له جه‌نه‌واى برده‌وه و گه‌یشته قۆناغى چاره‌كى كۆتایی جامى ئیتاڵیا.
له یارییه‌كانى قۆناغى 16ى جامى ئیتاڵیا یانه‌ى یۆڤانتۆس له یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى جه‌نه‌واى كرد ، یارییه‌كه 3-2 له سودى یۆڤانتۆس كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانى یۆڤانتۆس كۆلۆسۆفسكى و مۆراتا و ره‌فیعه له خوله‌كه‌كانى دوو و23 و105 تۆماریان كرد و دوو گۆڵه‌كه جه‌نه‌واش تشزیبورا ومیلگۆنى له خوله‌كه‌كانى28 و74 تۆماریان كرد .
به‌و شێوه‌یه یۆڤانتۆس گه‌یشته قۆناغى چاره‌كى كۆتایی و جه‌نه‌واش ماڵئاواى كرد .
AM:10:30:14/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1232
جار خوێنراوه‌ته‌وه