ڤیدیۆ.. به‌رشه‌لۆنه له ڕیاڵ سۆسیدادی برده‌وه و گه‌یشته یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به لێدانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه له یانه‌ی ڕیاڵ سۆسیدادی برده‌وه و گه‌یشته یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا .
له یاری پێش كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ڕووبه‌ڕووی ڕیاڵ سۆسیداد بوه‌وه ، له یارییه‌كه‌دا هه‌ردوو یانه‌كه به گۆڵێك یه‌كسان بوون ، گۆڵه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه دی یۆنگ له‌خوله‌كی 39 تۆماری كرد وگۆڵی به‌رانبه‌ری سۆسیدادیش ئۆیارزاباڵ له خوله‌كی 51 به لێدانی سزا تۆماری كرد .
پاشان به‌ناچاری داوه‌ری یارییه‌كه په‌نای بۆ دوو تایمی زیاد كرا‌و برد و هیچ یانه‌یه‌كیان نه‌یانتوانی گۆڵی بردنه‌وه تۆمار بكه‌ن، پاشان له لێدانه یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌كاندا به‌رشه‌لۆنه 3-2 یاریه‌كه‌ی برده‌وه وگه‌یشتنه یاری كۆتایی وچاوه‌ڕێی براوه‌ی نێوان ڕیاڵ مه‌درید و بیلباو ده‌كه‌نكه سبه‌ی شه‌و ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
AM:01:58:14/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1508
جار خوێنراوه‌ته‌وه