ڤیدیۆ.. له جامی ئیتاڵیا ئینته‌رمیلان و ناپۆلی بردنه‌وه‌یان تۆماركرد
وێستگە سپۆرت-
یانه‌كانی ئینته‌رمیلان و ناپۆلی له فیۆرنتینا وئیمپۆلیان برده‌وه و گه‌یشتنه قۆناغی چاره‌كی كۆتایی جامی ئیتاڵیا.
له یارییه‌كانی قۆناغی 16ی جامی ئیتاڵیا ئینته‌رمیلان بووه میوانی فیۆرنتینا ویارییه‌كه 2-1 له سودی ئینته‌رمیلان كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی ئینته‌رمیلان ڤیداڵ و لوكاكۆ له خوله‌كه‌كانی40 و119 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی فیۆرنتینا كوامی له‌خوله‌كی 57 تۆماری كرد .
له یارییه‌كی تردا ناپۆلی 3-2 له ئیمپۆلی برده‌وه به هه‌مان شێوه‌ی ئینته‌رمیلان گه‌یشته چاره‌كی كۆتایی
AM:12:27:14/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1164
جار خوێنراوه‌ته‌وه