كومان بابەتی یاریكردنی مێسی بەرانبەر سۆسیداد یەكلایی دەكاتەوە
وێستگە سپۆرت-
ڕۆناڵد كومانی هۆڵندی وڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ئامادەبونی مێسی بەرانبەر یانەی ڕیاڵ سۆسیداد لە جامی سوپەری ئیسپانی ڕەدەگەیەنێت و دەشڵێت ئێمە پاڵێوراوی سەرەكی نین بۆ بردنەوەی نازناوەكە.
سبەی چوارشەممە لە یارییەكانی نیوەی كۆتای جامی سوپەری ئیسپانی یانەی بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی یانەی ڕیاڵ سۆسیداد ببێتەوە.
لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییەكەیان بەرانبەر سۆسیداد كومان لە بارەی مێسیەوە وتی وتی: بێگومان مێسی بۆ یارییەكە ئامادە دەبێت هیچ كێشەیەكی نییە.
لە بارەی یارییەكەشەوە كومانی ئاشكرای كرد كە ڕیاڵ سۆسیداد یانەیەكی بەهێزە و زۆرترین فشار دەخاتە سەر تیپی بەرانبەر و خاوەنی ڕاهێنەێكن كە بیرۆكەكانی ڕوونە.
كومان وتیشی دەجەنگین لە پێناو بەدەستهێنانی یارییەكە وئەم جامەمان لا گرنگە بەڵام پاڵێوراوی سەرەكیش نین بۆ بردنەوەی جامەكە.
PM:09:52:12/01/2021
ئهم بابهته 2020
جار خوێنراوهتهوه