یاریزانێكی پێشووی ڕیاڵ مهدرید لهبهر ههژاری دهست دهكاتهوه به یاریكردن
وێستگە سپۆرت-
ریستۆن درێنتی هۆڵندی ویاریزانی پێشووی ڕیاڵ مهدرید لهبهر نهبونی و ههژاری دهیهوێت دهست به یاریكردن بكاتهوه.
درێنتی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیی کە پێشتر پێشبینی دەکرا ببێتە یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی تۆپی پێ، هەر بۆیەش یانهی شاهانه هەر زوو گرێبەستی لەگەڵ کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، چووە خولی ئیماراتی و دواتریش وازی لە تۆپی پێ هێنا و ویستی تواناکانی لە گۆرانیگوتن تاقیبکاتەوە، بەڵام ئەو لە خراپەوە چووەتە خراپتر.
رۆژنامەکانی هۆڵەندا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە درێنتی زیاتر لە 3.5 ملیۆن یۆرۆی لە رێگەی تۆپی پێوە دەستکەوتبوو، بەڵام بەشێوەیەکی سەیر هەمووی لەدەستداوە.
ئەو سەرچاوانە دەڵێن "درێنتی دانی بەوەداناوە کە هەموو پارەکەی لە وەبەرهێنان لە بواری گۆرانی و نواندندا خەرجکردووە و یەک سەنتی بۆ نەماوەتەوە و تووشی مایەپووجبوون بووە، بۆیە دەیەوێت جارێکی دیکە دەست بە یاری بکاتەوە".
درێنتی کە پێشتر زۆر قەڵەو بووبوو ئێستا کێشی دابەزاندووەتەوە و ئەمجارە یاری بۆ یانەی راسینگ مۆرسیای ئیسپانی دەکات، کە لە خولی پلە سێیەکانی ئیسپانیا یاری دەکات، بەڵام بڕی گرێبەستەکە دیارنییە.
PM:03:10:10/01/2021
ئهم بابهته 4460
جار خوێنراوهتهوه