دوو حاڵه‌تى كۆرۆنا له به‌رشه‌لۆنه ڕاگه‌یه‌ندرا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى بوونى دوو حاڵه‌تى كۆرۆناى له یانه‌كه‌ى ڕاگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كى فه‌رمیدا یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه كه پاش ئه‌وه‌ى چه‌ند پشكنینێك له یانه‌كه ئه‌نجامدراوه ئه‌نجامى دوو كه‌سى ناو یانه‌كه به پۆزه‌تیڤ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ى ناوه‌كانیان ئاشكرا بكرێت.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌بێت ته‌واوى یانه‌كه پشكنین بكات وڕاهێنانه‌كانى ئه‌م به‌یانییه‌ش بۆ كاتێكى تر دواخراوه.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه سبه‌ى چوارشممه له میانه‌ى یارییه‌كى دواخراوى هه‌فته‌ى دووى خولى ئیسپانى به‌رشه‌لۆنه ده‌بێته میوانى بیلباو.
AM:10:45:05/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 3068
جار خوێنراوه‌ته‌وه