فه‌رمی.. ڕیاڵ مه‌درید گرێبه‌ستێكی نوێی پێشكه‌شی یاریزانێكی كردووه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستێكی نوێ پێشكه‌شی سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی ده‌كات .
ماوه‌یه‌كی زۆره یانه‌ی شاهانه هه‌وڵی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی رامۆسی كاپتنی تیپه‌كه ده‌دات به‌ڵام تاكو ئێستا له‌گه‌ڵی نه‌گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن.
به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی چرینیگیتۆی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به‌رپرسانی ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستێكی نوێیان خستۆته به‌رده‌م رشامۆس بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ وبه هه‌مان موچه‌ی پێشووتر ، ئه‌گه‌ر به‌وه‌ش ڕازی نه‌بێت ئاماده‌ن بۆ دوو وه‌رز گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكه‌نه‌وه به‌ڵام به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له سه‌دا 10ی موچه‌كه‌ی ده‌بڕن.
PM:11:05:04/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 3468
جار خوێنراوه‌ته‌وه