تیرشتیگن: به یه‌ك مه‌رج ده‌توانین كێبڕكێی بردنه‌وه‌ى خولى ئیسپانى بكه‌ین
وێستگە سپۆرت-
مارك ئه‌ندریه تیرشتیگنى گۆڵچى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه باس له‌و هۆكاره ده‌كات كه وایان لێده‌كات له كێبڕكێی بردنه‌وه‌ى نازناوى لالیگا به‌رده‌وام بن.
له میانه‌ى لێدوانێكیدا پاش بردنه‌وه‌یان له هویسكا تیرشتیگن وتى: ئێمه نه‌مانتوانى یارییه‌كه یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه چونكه تا خوله‌كى كۆتایی مه‌ترسى له‌سه‌ر گۆڵه‌كه‌مان هه‌بوو ، سێ خاڵى گرنگ بوو به‌ڵام پێویستمان به باشتركردنى ئاستمانه.
تیرشتیگن ده‌شڵێت: ته‌نها مه‌رج بۆ به‌رده‌وام بون له كێبڕكێ بردنه‌وه‌ى خولى ئیسپانى ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ته‌واوى ئه‌و یارییانه‌ى له پێشمانه به به‌ردنه‌وه كۆتاییان پێبهێنین ئه‌و كاته ده‌توانین ببینه پاڵه‌وان .
AM:11:09:04/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2500
جار خوێنراوه‌ته‌وه