ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس له دینامۆكیڤی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی به سێ گۆڵی بێ وه‌لاَم له دینامۆكیڤی برده‌وه.
له یارییه‌كانی جه‌وله‌ی پێنجه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا وله كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م یانه‌ی یۆڤانتۆس میوانداری دینامۆكیڤی كرد ، یارییه‌كه به سێ گۆڵی بێ وه‌لاَم له سودی یۆڤانتۆس كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی یۆڤانتۆس فیدریكۆ كیزا وڕۆناڵدۆ ومۆراتا له خوله‌كه‌كانی 21 و 57 و66 تۆماریان كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی یۆڤانتۆس بووه 12 خاڵ وله پله‌ی دووه‌می گروپه‌كه‌یه‌تی وسه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌ر كردووه و له‌م كۆمه‌ڵه‌یه یانه‌كانی دینامۆكیڤ و فرینكاڤرۆس ماڵئاواییان كردووه .
AM:01:25:03/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 1568
جار خوێنراوه‌ته‌وه