ڤیدیۆ.. چێڵسی به سوپه‌رهاتریكی جیرۆد له سیڤیلیه‌ی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
ئۆلیڤه‌ر جیرۆدی فه‌ڕه‌نسی سه‌ركردایه‌تی چێڵسی كرد بۆ بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له یانه‌ی سیڤیلیه‌ی ئیسپانی.
له جه‌وله‌ی پێنجه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان و له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م یانه‌ی چێڵسی بووه میوانی سیڤیلیه ، یارییه‌كه به چوار گۆڵی بێ وه‌لاَم له سودی چێڵسی كۆتاییهات.
هه‌ر چوار گۆڵه‌كه‌ی چێڵسی ئۆلیڤه‌ر جیرۆدی فه‌ڕه‌نسی له خوله‌كه‌كانی 8 و54 و74 و83 تۆماری كرد كه گۆڵی ئاخیری به لێدانی سزا بوو.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی چێڵسی بووه 13 خاڵ وسیڤیلیه‌ش 10 خاڵی هه‌یه وهه‌ردووكیشیان سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌ر كردووه .
AM:01:17:03/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 1196
جار خوێنراوه‌ته‌وه