‌ڤیدیۆ.. به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ سێ گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام له‌ فرینكاڤرۆسی‌ برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ به‌ سێ گۆڵی‌ بێ وه‌لاَم شكستی‌ به‌ یانه‌ی‌ فرینكاڤرۆسی‌ هه‌نگاری‌ هێنا.

له‌ جه‌وله‌ی‌ پێنجه‌می‌ یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ كۆمه‌ڵه‌كانی‌ خولی‌ یانه‌كانی‌ پاڵه‌وانه‌كان و له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ حه‌وت به‌رشه‌لۆنه‌ بووه‌ میوانی‌ فرینكاڤرۆس ، یارییه‌كه‌ به‌ سێ گۆڵی‌ بێ وه‌لاَم له‌ سودی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ كۆتاییهات.

گۆڵه‌كانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌  گریزمان وبرایسوایت وعوسمان دیمبیلی‌ به‌ لێدانی‌ سزا له‌ خوله‌كه‌كانی‌  14 و21 و28 تۆماریان كرد .

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بووه‌ 15 خاڵ وپێشه‌نگی‌ گروپه‌كه‌ی‌ گرتووه‌ .


AM:01:11:03/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری