ئامانجی یه‌كه‌می ئه‌نچیلۆتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌رشه‌لۆنه‌یه له‌م زستانه‌دا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئیڤه‌رتۆنی ئینگلیزی چاوی له تواناكانی سامیۆل ئۆمتیتی فه‌ڕه‌نسی وبه‌رگریكاری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه .
به‌هۆی پێكانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانییه‌وه ئۆمتیتی له پلانه‌كانی كومان چۆته ده‌ره‌وه وبه ئه‌گه‌رێكی زۆر یانه‌كه‌ی جیده‌هێڵێت.
ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی وڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن گرنگییه‌كی ته‌واو به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رگریكاره ده‌دات له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م زستانه‌دا.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌نچیلۆتی داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه كه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م زستانه
ئامانجی یه‌كه‌میان گواستنه‌وه‌ی ئۆمتیتی بێت بۆ یاریگای گۆدیسۆن پارك.
PM:12:56:30/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 5064
جار خوێنراوه‌ته‌وه