ڤیدیۆ.. مانچسته‌ر یونایتد ڕیمۆنتادای به‌سه‌ر ساوسهامتۆن دا كرد
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ڕیمۆنتادای به‌سه‌ر یانه‌ی ساوسهامتۆن دا كرد و به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ لێی برده‌وه.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 10ی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی مان یونایتد بووه میوانی یانه‌ی ساوسهامتۆن ، یارییه‌كه به سێگۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ له سودی مان یونایتد كۆتاییهات .
سه‌ره‌تا یانه‌ی ساوسهامتۆن به دوو گۆڵ پێشكه‌وتن كه بیدناریك وجیمس وارد له خوله‌كه‌كانی23 و33 تۆماریان كرد و پاشان له تایمی دووه‌مدا یانه‌ی مان یونایتد سێ گۆڵی له رێگه‌ی بڕۆنۆ فێۆرناندز و كاڤانی دوو گۆڵ له خوله‌كه‌كانی 59 و74 وخوله‌كی زیاد كرا‌و وه تۆمار كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی مان یونایتد بووه 16 خاڵ وبه كاتی له پله‌ی حه‌وته‌مدایه .
PM:07:10:29/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1416
جار خوێنراوه‌ته‌وه