زیدان جێگرەوەی مۆدریجی دیاری كردووە
وێستگە سپۆرت-
زەینەدین زیدانی فەرەنسی وڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید جێگرەوەی لوكا مۆدریجی كرواتی وئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەكەی دیاری كردووە.
لوكا مۆدریجی 35 ساڵ نزیكە لە ماڵئاوایكردن لە یاریگاكان پاش هەڵكشانی تەمەنی وگرێبەستەكەشی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی 2021 كۆتایی دێت.
ڕۆژنامەی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاماژەی بەوەكردووە كە زیدان دەیەوێت میلینیكۆڤیج سافیجی سڕبی وئەستێرەی هێڵی ناوەندی لازیۆ بكاتە جێگرەوەی مۆدریج.
ئەو رۆژنامەیە باس لەوەش دەكات كە زیدان پێش دوو ساڵ ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی كردووە بەڵام داواكاری زۆری مادی لازیۆ ڕێگر بوو لە بەردەم گرێبەستەكە.
PM:10:20:22/11/2020
ئهم بابهته 3264
جار خوێنراوهتهوه