‌ڤیدیۆ.. ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید یاری‌ لوتكه‌ی‌ به‌ گۆڵێكی‌ بێ وه‌لاَم له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ برده‌وه‌.

له‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ 10ی‌ خولی‌ یانه‌كانی‌ ئیسپانیا یانه‌ی‌  ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید میوانداری‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ كرد ، یارییه‌كه‌ به‌ گۆڵێكی‌ بێ وه‌لاَم له‌ سودی‌ ئه‌تله‌تیكۆ كۆتاییهات .

گۆڵه‌كه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ كاراسكۆ له‌ كۆتا خوله‌كی‌ تایمی‌ یه‌كه‌م تۆماری‌ كرد .

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بووه‌ 20 خاڵ وله‌ پله‌ی‌ دووه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ دایه‌ و یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ش 11 خاڵی‌ هه‌یه‌ وله‌ پله‌ی‌ 10 یه‌مدایه‌ .


AM:01:03:22/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری