‌ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس به‌ دوو گۆڵی‌ ڕۆناڵدۆ له‌ كالیاری‌ برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس به‌ دوو گۆڵی‌ بێ وه‌لام له‌ كالیاری‌ برده‌وه‌ 

له‌ هه‌فته‌ی‌ هه‌شتی‌ خولی‌ یانه‌كانی‌ ئیتاڵیا یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس له‌ یاریگای‌ خۆی‌ میوانداری‌ كالیاری‌ كرد ، یارییه‌كه‌ به‌ دوو گۆڵی‌ بێ وه‌لاَم له‌ سودی‌ یۆڤانتۆس كۆتاییهات .

دوو گۆڵه‌كه‌ی‌ یۆڤانتۆس ڕۆناڵدۆ له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 38 و42 تۆماری‌ كردن.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانی‌ یۆڤانتۆس بووه‌ 16 خاڵ وله‌ پله‌ی‌ دووه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ دایه‌ .


AM:12:57:22/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری