ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مه‌درید دوو خاڵی له ده‌ستدا و له‌گه‌ڵ ڤیاڕیاڵ به‌رانبه‌ر بوو
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دو خاڵی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له ده‌ستدا وله‌گه‌ڵ ڤیاڕیاڵ به گۆڵێك یه‌كسان بوو.
له هه‌فته‌ی 10ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا ڕباڵ مه‌درید بووه میوانی ڤیاڕیاڵ ، یارییه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایهات .
گۆڵه‌كه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ماریانۆ دیاز له خوله‌كی دوو تۆماری كرد و گۆڵه‌كه‌ی ڤیاڕیاڵیش جیرارد مۆرینۆ له خوله‌كی 76 به لێدانی سزا تۆماری كرد .
به‌و ئه‌نجامه خاڵه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید بووه 17 خاڵ وله پله‌ی چواره‌مدایه وڤیاڕیاڵیش 19 خاڵی هه‌یه و به كاتی له پله‌ی دووه‌مدایه .
PM:08:23:21/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1792
جار خوێنراوه‌ته‌وه