ڤیدیۆ.. بایرن میونخ له‌گه‌ڵ ڤێرده‌بریمه‌ن به‌رانبه‌ر بوو
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی بایرن میونخ له یاریگای خۆی دوو خاڵی گرنگی له ده‌ستدا وله‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤێرده‌بریمه‌ن به گۆڵێك به‌رامبه‌ر بوو.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی هه‌شتی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا بایرن میونخ له یاریگای ئالیانز ئه‌رینا میوانداری یانه‌ی ڤێرده‌بریمه‌نی كرد، یارییه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتاییهات .
گۆڵه‌كه‌ی ڤێرده‌بریمه‌ن ماكسیملیانۆ ئیگێستین له خوله‌كی 45 تۆماری كرد و گۆڵی به‌رامبه‌ری بایرن میوینخیش كومان له خوله‌كی 62 تۆماری كرد .
به‌و ئه‌نجامه خاڵه‌كانی بایرن میونخ بووه 19 خاڵ وله پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی دایه و ڤێرده‌بریمه‌نیش 11 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی نۆیه‌مدایه
PM:07:33:21/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1440
جار خوێنراوه‌ته‌وه