‌ڕیاڵ مەدرید تواناكانی دوو یاریزانی بۆ گەڕایەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی تواناكانی هەریەكە لە ئیدین هازاردی بەلجیكی وئیدیر میلیتاوی  بۆ گەڕایەوە وڤایرۆسی كۆرۆنایان تێپەڕاند.

ئێزگەی كادینا كوبی ئیسپانی  ئاشكرای كردووە ئەمڕۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هەردوو یاریزانەكە ئەنجامداوە دەركەوتووە كە هەردووكیان ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە.

لە كۆتایشدا  ئێزگەكە دەڵێت هەردوو یاریزانەكە دەگەڕێنەوە ڕاهێنانەكانی ڕیاڵ مەدرید پێش یارییەكە ڤیا ڕیاڵ كە ڕۆژی شەممە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان ڕووبەڕووی ئەو یانەیە دەبنەوە . 


PM:11:19:19/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌