ڕیاڵ مەدرید گورزێكی كوشندەی بەركەوت
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیاڵ مەدرید زەبرێكی توندی بەركەوت وبۆ ماوەی نزیكەی سێ هەفتە لە تواناكانی سێرجیۆ ڕامۆس بێبەش دەبێت بەهۆی پێكانەوە
ئەمڕۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید پشكنینی بۆ پێكانەكەی سێرجیۆ ڕامۆس ئەنجامدا پاش ئەوەی لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر ئەڵمانیا دووچاری پێكان هات .
یانەی شاهانە لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ئاشكرای كردووە كە ڕامۆس لە ماسولەكەكانی ڕانی قاچی ڕاستی دووچاری پێكان هاتووە.
پێگەی فوتبۆڵ ئیتاڵیاش دەڵێت كە ئەم جۆرە پێكانەی پێویستی بە ماوەی هەفتەیەك تا سێ هەفتە هەیە تا ئەوەی بگەڕێتەوە یاریگاكان وئازاری نەمێنێت بەمەش ڕامۆس بەرامبەر ڤیاڕیاڵ ئامادە نابێت لە ڕۆژی شەممە و گومانیش دەكرێت بتوانێت بەرامبەر ئینتەرمیلان لە 25ی مانگ و لە خولی یانە پاڵەوانەكان بەشداری بكات .
PM:10:04:19/11/2020
ئهم بابهته 4516
جار خوێنراوهتهوه