‌فەرمی.. گواردیۆلا گرێبەستەكەی نوێ كردەوە

وێستگە سپۆرت-

بە فەرمی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی گرێبەستی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەكەی تا 2023 نوێكردەوە.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی مانچستەرسیتی ئاشكرای كرد كە لەگەڵ پیپ گواردیۆلا گەیشتونەتە ڕێكەوتن وگرێبەستی ئەو ڕاهێنەرە ئیسپانییەیان تا 2023 نوێكردەوە .

جێگەی ئاماژەیە لە ماوەی ڕاهێنەراتی پیپ گواردیۆلادا یانەكە لە 245 یاریدا 181 یاری بدرۆتەوە و دوو جار خولی ئینگلیزی وسێ جار جامی یەكێتی یانە پیشەگەرەكان و جامی یەكێتی ئیتگلتەراشی بردۆتەوە.


PM:07:18:19/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 4832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌