‌لیڤەرپوڵ یەكەم هەوڵی بۆ گواستنەوەی جێگرەوەی ڤان دایك دەستپێكردووە

وێستگە سپۆرت-

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی یەكەم هەنگاوی بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ جێگرەوەی ڤان دایكی هۆڵندی و بەرگریكاری یانەكەی دەستپێكردووە .

ڤان دایك دووچاری پێكانێكی سەخت هات و نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت  و ماوەیەكی زۆر دووردەكەوێتەوە.

ڕۆژنامەی میرەری بەڕیتانی ئاماژەی بەوەكردووە كە یانەی لیڤەرپوڵ چاودێری تواناكانی ئۆزان كاباكی بەرگریكاری یانەی شاڵكەی ئەڵمانی دەكەن تا ئەوەی بیكەنە جێگرەوەی ڤان دایك.

ئەو ڕۆژنامەیە دەشڵێت بەرپرسانی لیڤەرپوڵ پەیوەندییان بە یانەی شاڵكەوە كردووە ئارەزووی خۆیان بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەو بەرگریكارە  توركییە پێ وتون .


PM:01:04:25/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 3052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری