ڤیدیۆ.. لیڤه‌رپوڵ به زه‌حمه‌ت له شیفڵد یونایتدی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ به زه‌حمه‌ت وبه دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له شیفڵد یونایتدی برده‌وه.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له یاریگای خۆی میوانداری شیفڵد یونایتدی كرد ، یارییه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سودی لیڤه‌رپوڵ كۆتیهات .
گۆڵه‌كانی لیڤه‌رپوڵ فێرمینهۆ ودیگۆ جۆتا له خوله‌كه‌كانی 41 و64 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی شیفڵدیش بیرێج له خوله‌كی 13 به لێدانی سزا تۆماری كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی لیڤه‌رپوڵ بووه 13 خاڵ وله پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی دایه .
AM:12:02:25/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1044
جار خوێنراوه‌ته‌وه