ڤیدیۆ.. لازیۆ شكستی به بوروسیا دۆرتمۆند هێنا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی لازیۆ به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی بوروسیادۆرتمۆندی برده‌وه .
له یه‌كه‌مین یارییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا وله كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌مدا یانه‌ی لازیۆ میوانداری بوروسیادۆرتمۆندی كرد ، یارییه‌كه به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سودی لازیۆ كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی لازیۆ ئیمۆبیلی‌و هیتز به هه‌ڵه و ئه‌كپۆری كۆتیڤواری له خوله‌كه‌كانی شه‌ش و23 و76 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی دۆرتمۆندیش ئیرلینگ هالاند له خوله‌كی 71 تۆماری كرد .
به‌و شێوه‌یه لازیۆ یه‌كه‌مین سێ خاڵی له خوله‌كه به ده‌ستهێنا.
AM:12:09:21/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1148
جار خوێنراوه‌ته‌وه