ڤیدیۆ.. مانچسته‌ریونایتد له پاریس سانجێرمانی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی پاریس سانجێرمانی برده‌وه .
له یه‌كه‌مین یاری قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا وله كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌مدا یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد بووه میوانی پاریس سانجێرمان ، یارییه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سودی مان یونایتد كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی مان یونایتد برۆنۆ فێرناندز و ماركۆس ڕاشفۆرد تۆماریان كرد وتاكه گۆڵه‌كه‌ی پاریس سانجێرمانیش مارسیاڵ به هه‌ڵه له خوله‌كی 55 تۆماری كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه مان یونایتد بووه خاوه‌نی یه‌كه‌مین سێ خاڵ له خوله‌كه‌دا.
له یارییه‌كی تری هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا لایبزیك به دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم له باشاك شه‌هیری توركی برده‌وه.
AM:12:01:21/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1256
جار خوێنراوه‌ته‌وه