‌ڤیدیۆ.. به‌رشه‌لۆنه‌ بردنه‌وه‌ی‌ تۆماركرد

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌‌  به‌رشه‌لۆنه‌ یه‌كه‌مین یاری‌ وه‌رزی‌ نوێی قۆناغی‌ كۆمه‌ڵه‌كانی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپای‌ به‌سه‌ركه‌وتن كۆتایی پێ هێنا و به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌ یانه‌ی‌ فرینكافرۆزی‌ مه‌جه‌ری‌ برده‌وه‌.

له‌ یه‌كه‌مین یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ كۆمه‌ڵه‌كانی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌واه‌كانی‌ ئه‌وروپا یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ یاریگای‌ كامپنۆی‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ میوانداری‌ یانه‌ی‌ فرینكافرۆزی‌ مه‌جه‌ری‌ كرد ، یارییه‌كه‌ به‌ پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌ سودی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ كۆتاییهات .

گۆڵه‌كانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌  مێسی‌ وئانسۆ فاتی‌ وكۆتینۆ و گۆنزالێس لۆپێز له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 27و42و52و82 تۆماریان كرد وتاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی‌ یانه‌ی‌ میوانیش كهارتاین له‌ خوله‌كی‌ 70 به‌ لێدانی‌ سزا تۆماری‌ كرد .

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ یه‌كه‌مین سێ خاڵی‌ به‌ده‌ستهێنا.


PM:11:57:20/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری