‌دۆخی ڕامۆس بۆ یاری كلاسیكۆ یەكلایی بوەوە

وێستگە سپۆرت-

دۆخی سێرجۆ ڕامۆسی بەرگریكاری یانەی ڕیاڵ مەدرید یەكلایی بوەوە وبۆ یارری كلاسیكۆ ئامادە دەبێت .

شەوی رابردوو رامۆس بەرامبەر قادیش دووچاری پێكان هات  و نەیتوانی درێژە بە یاریكردن بدات ئەوەش ترسی لە دڵی هاندەرانی  یانەی شاهانە دروست كرد سەبارەت بە ئامادەبونی بۆ یاری كلاسیكۆ.

رۆژنامەی ماركای نزیك لەیانەی شاهانە جەختدەكاتەوە كە سێرجیۆ پاش ئەنجامدانی پشكنینەكان دەركەوتوە هیچ پێكانێكی مەترسیداری نییە، وە ئامادە نەبوونیشی لە راهێنانەكانی ئەمرۆ بۆ پشوو وەرگرتن بوە

  لە كۆتاییشدا ماركا ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە رامۆس پێدەچێت بەرانبەر شاختاریش لە چامپیۆنس لیگ ئامادە نەبێت، بەڵام بۆ كلاسیكۆ بە ئەگەرێكی زۆرەوە بەشداری دەكات.


PM:11:08:18/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 3448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌