‌ڤیدیۆ.. میلان دێربی‌ میلانۆی‌ له‌ ئینته‌رمیلان برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ ئه‌ی‌ سی میلان به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌ یانه‌ی‌ ئینته‌رمیلانی‌ برده‌وه‌ .

له‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ چواری‌ خولی‌ یانه‌كانی‌ ئیتاڵیا ئینته‌رمیلان له‌ یاریگای‌ خۆی‌ میوانداری‌ ئه‌ی‌ سی‌ میلانی‌ كرد .
یارییه‌كه‌ به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌ سودی‌ میلان كۆتاییهات .

گۆڵه‌كانی‌ میلان ئیبراهیموڤیج له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 13 و26 تۆماریان كرد و تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی‌ ئینته‌رمیلان لۆكاكۆ له‌ خوله‌كی‌ 29 تۆماری‌ كرد .

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانی‌ میلان بووه‌ 12 خاڵ وله‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ڕیزبه‌ندی‌ دایه‌ ویانه‌ی‌ ئینته‌رمیلانیش خاوه‌نی‌ حه‌وت خاڵه‌ وله‌ پله‌ی‌ شه‌شه‌مدایه‌. 


PM:09:23:17/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری