‌ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌ شه‌ڕ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌كه‌ن

وێستگە سپۆرت-

هه‌ردوو یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید وبه‌رشه‌لۆنه‌ كێبڕكێ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی‌ برۆنۆ فێرناندزی‌ پورتوگالی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ریونایتد ده‌كه‌ن .

ڕۆژنامه‌ی‌ زه‌سه‌نی‌ به‌ڕیتانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌ هه‌ردوو یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ وڕیاڵ مه‌ردید كێبڕكێ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی‌ بڕۆنۆ فێرناندز ده‌كه‌ن له‌ گواستنه‌وه‌كانی‌ هاوینی‌ داهاتوودا .

جێگه‌ی‌ ئاماژه‌یه‌ یلنه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید گرنگی‌ زۆری‌ به‌ تواناكانی‌ برۆنۆ فێرناندز ئه‌دا پێش ئه‌وه‌ی‌ ڕووبكاته‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ریونایتد 


PM:01:59:17/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 4292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری