‌ئەم هەواڵە بۆ هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید زۆر خۆشە

وێستگە سپۆرت-

هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید هەواڵێكی خۆشیا پێ دەگات بە ئەگەری ئامادەبونی ئیدین هازارد لە یاری كلاسیكۆدا.

ڕۆژی 24ی ئەم مانگە یانەی بەرشەلۆنە لە یەكەم كلاسیكۆی وەزری نوێدا میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەكات لە یاریگای كامپنۆ.

لەو بارەیەوە رۆژنامەی ماركای نزیكی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاماژەی بەوەكردووە كە پزیشكەكانی  یانەی شاهانە   بە بەرپرسانی یانەكە  وبە تایبەت زیدانی ڕاهێنەریان ڕاگەیاندوە كە هازارد نزیكە لەوەی بە تەواوی لە پێكانەكەی چاكبێتەوە وزیدانیش داوای كردووە كە هەوڵ بدەن بۆ كلاسیكۆ ئامادەیی بكەن .

لە كۆتاییشدا ماركا دەڵێت بە ئەگەرێكی زۆر هازارد بۆ كلاسیكۆ ئامادە دەبێت و پزیشكانی یانەكە هەوڵی تەواو دەدەن لە پێناو ئامادەبونی.


PM:05:19:14/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 3632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری