به‌رشه‌لۆنه له‌هه‌ركات نزیكتره بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێكی گرنگ
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له ئێستادا له هه‌ركات نزیكتره بۆ گواستنه‌وه‌ی مه‌مفیس دیپای هۆڵندی وئه‌ستێره و هێرشبه‌ری یانه‌ی لیۆنی فه‌ڕه‌نسی .
ڕۆژنامه‌ی لیكیبی فه‌ڕه‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له ئێستادا له هه‌ركات نزیكتره بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مه‌مفیس دیپای چونكه یانه فه‌ڕه‌نسیه‌كه ئاماده‌یه داواكارییه مادییه‌كانی سه‌باره‌ت به‌و یاریزانه‌كه‌مبكاته‌وه.
لیكیب باس له‌وه‌ش ده‌كات كه دیپای نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه یانه‌كه نرخی ئه‌و یاریزانه له 25 ملیۆن یۆرۆ وبۆ نزیكه‌ی13 ملیۆن یۆرۆ كه‌مبكاته‌وه .
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له نزیكترین كاتدا به‌رشه‌لۆنه گواستنه‌وه‌ی دیپای ڕابگه‌یه‌نێت.
PM:12:51:29/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 7452
جار خوێنراوه‌ته‌وه