‌داهاتووی كۆستا له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید یه‌كلایی بووه‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

ئینریكی سیریزیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید داهاتووی دیگۆ كۆستای هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ .

له‌ پاش هاتنی لویس سوارێز بۆ یانه‌كه‌ به‌شێك له‌ سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌ كرد كه‌ ڕه‌نگه‌ دیگۆ كۆستا یانه‌كه‌ی جیچبهێڵێت .

له‌ میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ ئێزگه‌ی كادینا كوبی سیریزيۆی سه‌رۆكی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌ڵێت : كۆستا هێرشبه‌رێكی گه‌وره‌ و به‌ ئه‌زمونه‌ و یانه‌كه‌مان پێویستی به‌ تواناكانییه‌تی و بێگومان له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت . 


AM:10:49:29/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 1136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌