ئاگادارن عوسمان دیمبیلی خه‌ریكی چییه
وێستگە سپۆرت-
عوسمان دیمبیلی فه‌ڕه‌نسی و یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌هۆی نه‌خه‌وتن و ئه‌نجامدانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه له مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی دواده‌كه‌وێت .
ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ڕۆژی دووشه‌ممه دیمیبیلی بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك له مه‌شق وڕاهێنانه‌كانی یانه‌كه‌ی دواكه‌وتووه وئه‌مه‌ش توڕه‌ی رۆناڵد كومانی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ڕۆناڵد كومان به یاریزانه‌كانی وتووه كه یه‌ك كاتژمێر پێش ئه‌نجامدانی مه‌شقه‌كان ده‌بێت له باره‌گای یانه‌كه ئاماده بن ،له‌سه‌رده‌می ئینریكیش به هه‌مان شێوه بووه ، به‌ڵام هه‌ریه‌كه له ڤالڤێردی وكیكی سیتین حسابیان بۆ ئه‌وه نه‌كردووه .
سپۆرت ده‌ڵێت دیمبیلی پێشگه‌رانه هه‌ڵسوكه‌وت ناكات سیسته‌می خۆراكی خراپه وناخه‌وێت و به‌رده‌وام خه‌ریكی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه .
AM:10:36:29/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 5624
جار خوێنراوه‌ته‌وه