ڤیدیۆ.. به‌رشه‌لۆنه به ئه‌نجامێكی گه‌وره له ڤیاڕیاڵی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له ژێر سه‌رپه‌رشتی كومان بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆماركرد و به چوار گۆڵی بێ وه‌لاَم له ڤیاڕیاڵی برده‌وه .
له هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له یاریگای كامپنۆ میوانداری یانه‌ی ڤیاڕیاڵی كرد ، یارییه‌كه به چوار گۆڵی بێ وه‌لاَم له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رشه‌لۆنه كۆتاییهات .
چوار گۆڵه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئانسۆ فاتی دوو گۆڵ له خوله‌كه‌كانی 15 و19 و دوو گۆڵه‌كه‌ی تریش مێسی وباوتۆرێس به هه‌ڵه له خوله‌كه‌كانی 35 و45 تۆماریان كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه به‌رشه‌لۆنه یه‌كه‌مین سێ خاڵی له وه‌رزی ئه‌مساڵ به‌ده‌ستهێنا
AM:12:11:28/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1792
جار خوێنراوه‌ته‌وه