ڤیدیۆ.. ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به نیو ده‌رزه‌ن گۆڵ له غه‌ڕناته‌ی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئه‌له‌تیكۆ مه‌درید به شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی غه‌ڕناته‌ی برده‌وه و لویس سوارێزیش له یه‌كه‌م یاری خۆیدا دوو گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد .
له هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید میوانداری یانه‌ی غه‌رناته‌ی كرد ، یارییه‌كه به شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر یه‌ك گۆڵ له سودی ئه‌تله‌تیكۆ كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید دیگۆ كۆستا وئه‌نخێل كۆریا وجواو فلێكس وماركۆس لرێنتی دوو گۆله‌كه‌ی تریش سوارێز تۆماریان كرد له خوله‌كه‌كانی نۆ و47 و65 و72 و85 و90 . تاكه گۆڵه‌كه‌ی غه‌ڕناته‌ش خۆرخێ مۆلینا له خوله‌كی 87 تۆماری كرد .
PM:07:36:27/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1664
جار خوێنراوه‌ته‌وه