‌ئۆبامیانگ هۆكاری‌ نوێكردنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ ئاشكرا ده‌كات

وێستگە سپۆرت-

بیر ئۆبامیانگی‌ گابۆنی‌ وهێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ ئارسیناڵ هۆكاری‌ نوێكردنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‌ ئاشكرا ده‌كات .

پاش گفتووگۆیه‌كی‌ زۆر دواجار ئه‌مڕۆ یانه‌ی‌ ئارسیناڵ نوێكردنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ ئۆبامیانگی‌ تا 2023 ڕاگه‌یاند .

له‌لێدوانێكیدا وسه‌باره‌ت به‌ هۆكاری‌ نوێكردنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ ئۆبامیانگ وتی‌ : نوێكردنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی‌سه‌رنجڕاكێشی‌ وه‌كو ئارسیناڵ هیچ كات جیبَگه‌ی‌ گومان نه‌بووه‌ .

ئۆبامیانگ وتیشی‌: هه‌ستم كرد پابه‌ندم به‌ ئارسیناڵه‌وه‌ له‌به‌ر هانده‌ران و هاوڕێكانم له‌و یانه‌یه‌ كه‌ بۆمن زۆر خۆشه‌ویستن .

ئۆبامیانگ وتیشی‌ ده‌مه‌وێت ببم به‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ مێژووی‌ ئه‌و یانه‌یه‌و چیم له‌ توانا دابێت ده‌یكه‌م له‌ پێناویدا.


PM:09:04:15/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری