مباپێ له نێوان ڕیاڵ مه‌درید وبه‌رشه‌لۆنه خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
كیلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له نێوان ڕیاڵ مه‌درید وبه‌رشه‌لۆنه خۆی یه‌كلای ده‌كاته‌وه .
له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو كه مباپێ به به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی وتووه له هاوینی داهاتوو یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت و یانه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆش گرنگی زۆر به تواناكانی ده‌ده‌ن .
به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی چرینیگیتۆی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئه‌و یاریزانه ده‌یه‌وێت ڕووبكاته ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه ڕه‌تده‌كاته‌وه و ئاماده‌شه له پێناو یانه‌ی شاهانه قوربانی به موچه‌كه‌ی بدات .
ئه‌و به‌رنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ڕیاڵ مه‌درید هیچ گرێبه‌ستێكی فه‌رمی پێشكه‌شی مباپێ ناكات تا ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه نه‌كات
AM:10:55:15/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 4616
جار خوێنراوه‌ته‌وه