بریكاره‌كه‌ی لاوتارۆ كۆتایی به هه‌موو شتێك هێنا
وێستگە سپۆرت-
بریكاره‌كه‌ی لاوتارۆ مارتینێزی ئه‌رجه‌نتینی وهێرشبه‌ری یانه‌ی ئینته‌رمیلان داهاتووی ئه‌و یاریزانه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه گرنگییه‌كی زۆر به تواناكانی لاوتارۆ مارتینێز ده‌دات وماوهیهكی زۆره هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشبه‌ره ئه‌رجه‌نتینیه چڕكردۆته‌وه و ئه‌مڕۆش چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌یان به گرنگی ڕیاڵ مه‌دریدیش كرد به تواناكانی .
بیتو یاكی بریكاره‌كه‌ی لاوتارۆ مارتینێز له لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ی تۆتۆ میركاتۆ ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی كه باس ده‌كرێت ته‌نها وته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه ، هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان لاوتارۆ و ڕیاڵ مه‌درید وبه‌رشه‌لۆنه نییه ، لاوتارۆ له ئینته‌رمیلان ده‌مێنێته‌وه .
لای خۆشییه‌وه پێگه‌ی سكای سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی ئینته‌رمیلان له‌گه‌ڵ بریكاری ئه‌و یاریزانه كۆده‌بنه‌وه سه‌باره‌ت به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی .
PM:10:57:14/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 4364
جار خوێنراوهتهوه