گواردیۆلا: له یه‌ك دۆخدا ڕیاڵ مه‌درید له ئێمه ده‌باته‌وه
وێستگە سپۆرت-
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی وڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی باس له‌و دۆخه ده‌كات كه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌توانێت لێیان ببه‌نه‌وه .
له میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ رپێگه‌ی دازنی جیهانی گواردیۆلا ده‌ڵێت: له یاری چووندا و له نێو یاریگای سانتیاگۆبێرنابیۆ ئه‌نجامێكی باشمان تۆماركرد ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر ته‌نها پشت به‌م ئه‌نجامه ببه‌ستێن ئه‌وا دوور نییه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئه‌نجامه‌كه‌مان به‌سه‌را پێچه‌وانه بكاته‌وه و دۆخمان قورس بكات، بۆیه ده‌بێت به باشی بۆ ئه‌و یارییه ئاماده بین .
ده‌رباره‌ی زیدانی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه‌ش گواردیۆلا وتی: بێگومان زیدان وه‌كو یاریزان و وه‌كو ڕاهێنه‌ریش من سه‌رسامی بووم .
AM:12:11:01/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 4740
جار خوێنراوه‌ته‌وه