یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بێ هیوا كرا و گرێبه‌ستی یاریزانێك نوێ كرایه‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی لایبزیكی ئه‌ڵمانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و ته‌واوی یانه‌كانی تری ئه‌وروپا ی بێ هیوا كرد و ی‌به فه‌رمی گرێبه‌ستی دایۆت ئۆبامیكانۆی به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی تا 2023 نوێ كرده‌وه .
له ماوه‌ی ڕابردوودا ناوی ئۆبامیكانۆ به به‌هێزی به یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه به‌سترا بوه‌وه‌و و چه‌ندین یانه‌ی تری ئه‌وروپاش گرنگی به تواناكانی ده‌دا.
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی لایبزیك ئاشكرای كردووه كه گرێبه‌ستی دایۆت ئۆبامیكانۆی به‌رگریكاری یانه‌كه‌یان تا 2023 نوێكردۆته‌وه كه گرێبه‌سته‌كه‌ی له 30ی شه‌شی ساڵی 2021 كۆتایی ده‌هات .
ئۆبامیكانۆ له وه‌رزی ئه‌مساڵدا به‌شداری 32 یاری یانه‌كه‌ی كردووه له‌سرجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان و دوو گۆڵی دروست كردووه .
PM:11:30:31/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 5920
جار خوێنراوه‌ته‌وه