ناپۆلی گرانترین گرێبه‌ستی مێژووی ئه‌نجامدا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ڤیكتۆر ئۆسمینی نه‌یجیری وهێرشبه‌ری یانه‌ی لیلی فه‌ڕه‌نسی واژووكرد و ئه‌و یاریزانه بووه گرانترین یاریزانی مێژووی یانه ئیتاڵیه‌كه .
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی ئاشكرای كردووه كه گرێبه‌ستێكیان بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ وتا 2025 له‌گه‌ڵ ئۆسمینی نه‌یجری وهێرشبی‌ری یانه‌ی لیل ئه‌نجامداوه و خۆشحالچیشن به‌ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته‌كه .
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا یانه‌ی ناپۆلی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ ئه‌و یاریزانه‌یان گواستۆته‌وه ڕیزه‌كانیان و به‌مه‌ش ئۆسمین ده‌بێته گرانترین یاریزانی مێژووی له یانه‌كه‌ی باشوری ئیتاڵیدا .
ئۆسمین له هێڵی پێشه‌وه‌و و له لاكانی ڕاست و چه‌پ یاری ده‌كات و له وه‌رزی ئه‌مساڵیدا له‌گه‌ڵ لیل به‌شداری 38 یاری كردووه و 18 گۆڵی تۆماركردووه و شه‌ش تۆپی یه‌كلایكه‌ره‌وه‌شی داوه‌ته هاوڕێكانی.
PM:11:25:31/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 4580
جار خوێنراوه‌ته‌وه