چاوەڕواننەكراو.. ئینتەرمیلان گرێبەستێكی خەیاڵی پێشكەشی مێسی دەكات
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی گرێبەستێكی خەیاڵی و گەورە بۆ گواستنەوەی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە ئامادە دەكات لە هاوینی داهاتوودا .
ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژە بەوە دەكات كە یانەی ئینتەرمیلان هەوڵەكانی زۆر جدییە بۆ بەدەستهێنانی مێسی پلانی داناوە لە گواستنەوەكانی هاوینی 2021 بیگوازێتەوە ڕیزەكانی .
ڕۆژنامەكە دەشڵێت پلانی یانەی ئینتەرمیلان بۆ گواستنەوەی مێسی گرێبەستەكە بە بڕی 260 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی چوار وەرز و هاوكات سالانە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ دەداتە ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینیە كە بەروارد بە موچەكەی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یۆڤانتۆس زۆر زیاترە .
PM:09:29:30/07/2020
ئهم بابهته 3152
جار خوێنراوهتهوه