وێنه.. لیستی یاریزانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید
وێستگە سپۆرت-
كیكی سیتین ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه لیستی یاریزانه‌كانی بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید ئاشكرا كرد.
وابڕیاره سبه‌ی له هه‌فته‌ی 33ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له یاریگای كامپنۆ میوانداری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بكات و یارییه‌كه‌ش كاتژمێر 11 به كاتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.
لیسته‌كه‌ی كیكی سیتین گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له سێرجی ڕۆبێرتۆ وسێرجیۆ بۆسكێتسی پێوه‌یه ، كه یه‌كه‌میان به‌هۆی پێكانه‌وه دوور كه‌وتبۆوه‌و دووامیان به‌هۆی ڕاگیرانه‌وه یاری پیشوو ئاماده نه‌بوو ، هاوكات ئه‌گه‌رچی به‌ته‌واوی نزبكه له یۆڤانتۆس به‌لاَم لیسته‌كه ئارسه‌ر میلۆی به‌ڕازیلیشی تێدایه .
PM:06:23:29/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1872
جار خوێنراوه‌ته‌وه