ڤیدیۆ.. بایرن میونخ به ئه‌نجامێكی گه‌وره له بايه‌رلیڤه‌ركوزنی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی بایرن موینخ به‌رده‌وامه له ئه‌نجامه باشه‌كانی و به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ له بایه‌رلیڤه‌ركوزنی برده‌وه.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 30ی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا یانه‌ی بایرن میونخ بووه میوانی یانه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزن.
له خوله‌كی 10 ئالاریۆ گۆڵێكی بۆلیڤه‌ركوزنی میوان تۆماركرد و له خوله‌كی 27 كومان گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ بایرن میونخ تۆماركرده‌وه.
دواتر وله‌خوله‌كی 42 گۆرتێسكا گۆڵی دووه‌می بۆ یانه باڤارییه‌كه تۆماركرد و له خوله‌كی 45 سێرجی گنابری گۆڵی سێیه‌می تۆماركرد و تایمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات .
له تایمی دووه‌مدا وله‌خوله‌كی 66 لیڤاندۆڤسكی گۆڵی چواره‌می بۆ بایرن تۆماركرد،له‌خوله‌كی 89 شدا فلۆریان ڤێرتز گۆڵی دووه‌می بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆماركرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی بایرن میونخ بووه 70 خاڵ وله پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی دایه.
PM:07:43:06/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2088
جار خوێنراوه‌ته‌وه