فەرمى.. كاتى دەستپێك و كۆتاییهاتنى خولى ئیسپانى ئاشكرا كرا
وێستگە سپۆرت-
بە شێوەیەكى فەرمى كاتى دەستپێكردنەوەى خولى ئیسپانى ئاشكرا كرا كە لە مانگى سێیەوە بەهۆى ڤایرۆسى كۆرناوە وەستاوە .
پێگەى كادینا سێرى ئیسپانى ئاماژەى بەوەكردووە كە بە شێوەیەكى فەرمى یارییەكانى خولى ئیسپانى لە 11ى مانگى شەش دەستپێدەكاتەوە و لە 19ى مانگى حەوت كۆتایی دێت .
پێگەكە باس لەوەش دەكات كە یارییەكان لە هەموو ڕۆژەكانى هەفتەكەدا بەڕێوەدەچێت وهەر دوو هەفتەى یاریەكانیش لە ماوەى حەوت ڕۆژدا ئەنجام دەدرێت .
لە ماوەى ڕابردووشدا خافێر تیباس باسى ئەوەى كردووە كە بە یارى نێوان ئیشبیلیە وڕیاڵ بیتس یارییەكان دەستپێدەكاتەوە.
PM:09:19:28/05/2020
ئهم بابهته 4144
جار خوێنراوهتهوه