‌دواجار ئینتەرمیلان سەبارەت بە لاوتارۆ پەیامێكى بۆ بەرشەلۆنە نارد

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئینتەرمیلان پەیامێك ئاڕاستەى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى دەكات كە ئارەزووى گواستنەوەى لاوتارۆ مارتینێزى هێرشبەرى ئەو یانە ئیتاڵییە دەكات .

مەرجى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستى لاوتارۆ مارتینێز لەگەڵ ئینتەرمیلان 111 ملیۆن یۆرۆیە .

ئۆسیلۆى بەڕێوەبەرى وەرزشى یانەى ئینتەرمیلان پەیامێكى ئاڕاستەى یانەى بەرشەلۆنە كرد و لە ڕێگەى پێگەى سكاى سپۆرتەوە دەڵێت: لە ڕاستیدا تەنها ڕێگە بۆ دەستبەرداربون لە تواناكانى لاوتارۆ مارتینێز  پێدانى مەرجى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەكەیەتى كە 111 ملیۆن یۆرۆیە . واتە ئەگەر بەرشەلۆنە لاوتارۆى دەیەوێت دەبێت 111 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەكەمان .

ئۆسیلۆ دەشڵێت: لە ئێستادا لەگەڵ هیچ یانەیەك لە گفتووگۆدا نین بۆ دەستبەرداربون لەو یاریزانە .
 


PM:03:41:28/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 5756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری