‌تیاگۆ سێلڤا داهاتووى خۆى یەكلایی كردەوە

وێستگە سپۆرت-

تیاگۆ سێلڤاى بەڕازیلى و بەرگریكارى یانەى پاریس سانجێرمان بڕیارى كۆتایی لەسەر داهاتووى داوەو دەیەوێت لە یانەى ئەى سی میلان كۆتایی بە كاروانى وەرزشى بهێنێت . 

گرێبەستى تیاگۆ سێلڤا لەگەڵ یانەى پاریس سانجێرمان لە كۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت وبەرپرسانى یانەكەشى ئارەزووى نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى دەكەن.

ڕۆژنامەى كۆرێرى دیلۆ سپۆرتى ئیتاڵى ئاماژەى بەوەكردووە كە تیاگۆ سێلڤاى بڕیارى كۆتایی داوە كە لە یانەى ئەى سی میلان كۆتایی بە ژیانى وەرزشى بهێنێت كە هەر لەو یانەیەشەوە ڕویكردە ئەوروپا بۆ یاریكردن .

ئەو ڕۆژنامەیە باس لەوەش دەكات كە سێلڤا ئامادەیی نیشانداوە موچەكەى كەمبكاتەوە  لە پێناو گەڕانەوە بۆ یانەى میلان و هاوكات یانەى میلانیش پێشوازى لە گەڕانەوە دەكات . 
 


PM:12:18:23/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌