‌بریكارەكەى بێڵ ڕاستى پەیوەندیكردنى ئەو یاریزانە بە خولى ئەمرییكەوە ئاشكرا دەكات

وێستگە سپۆرت-

بریكارەكەى گاریس بێڵى وێڵزى وئەستێرەى یانەى ڕیاڵ مەرید پەوەندیكردنى ئەو یاریزانە بە خولى ئەمریكییەوە ڕەتدەكاتەوە  و دەڵێت بێڵ لە ڕیاڵ مەدرید خۆشحاڵە.

ماوەیەكە ڕۆژنامەكانى ئەوروپا ناوى گاریس بێڵ دەبەستنەوە بە چوون بۆ خولى ئەمریكى لە بارەى داهاتوویەوە جۆناسان بارانێتى بریكارى بێڵ لە لێدوانێكیدا بۆ پێگەى ئى ئێس پى ئێنى جیهانى دەڵێت: بێڵ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید خۆشحاڵە و بیرى لە جێهێشتنى یانەكەى نەكردۆتەوە و هەموو ئەو دەنگۆیانەش كە دەڵێن ڕوو دەكاتە خولى ئەمریكى دوورن لە ڕاستییەوە .

بێڵى 30 ساڵ گرێبەستەكەى تا ساڵى 2022 لەگەڵ یانەى ڕیاڵ مەدرید درێژەى هەیە .
 


PM:05:13:21/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌