‌بە فەرمانی زیدان ڕیاڵ مەدرید دەچێتە كێبڕكێی ئەستێرەیەكی چاوەڕواننەكراو

وێستگە سپۆرت-

بە فەرمانی زینەدین زیدانی ڕاهێنەری یانەكەیان بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید دەچنە كێبڕكێی گواستنەوەی كای هاڤێرتزی ئەڵمانی وئەستێرەی یانەی بایەرلیڤەركوزن .

پێگەی لی 10 سپۆرتی فەڕەنسی ئاماژەی بەوەكردووە كە زیدان ئارەزوویەكی زۆری بۆ گواستنەوەی كای هاڤێرتزی ئەستێرەی یانەی بابەر لیگەركوزنی ئەڵمانی هەیە وداوای لە بەرپرسانی یانەكەی كردووە كە ڕكابەری یانەی بایرن میونخ بكەن بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرەیە .

لە كۆتایشدا ئەو پێگەیە دەڵێت یانەی بایەرلیڤەركوزن ئامادە نییە بە كەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو ئەستێرەیە بێت .


AM:11:59:21/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 16004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری